82
ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی فەردین( ناوی بنەماڵەیی نادیار) خەڵکی گوندی بڵەبزان سەربە شاری پاوە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، چەکدارانی حکوومەتی بەبێ هۆشداریپێدانی پێشوەختە ڕاستەوخۆ ئەم کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانج.
شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنەی قووڵی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.
ق.ش