برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووریی حکوومەتی ئێران

‏ک.م.م.ک

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی محەممەد ڕەشیدی خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ-ی بانە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی رژێم، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو، سەری بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net