46
ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەمە شەشی پووشپەڕی٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەکی٢١ ساڵان بە ناوی موحەمەد کاکی خەڵکی گوندی دونیس سەر بە شاری بانە، له کاتی کۆڵبەریدا له سنووری دۆڵەشینی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هەنگی سنووریی ڕژیم، بە توندی بریندار بوو.
جێی ئاماژەیه، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە بێ ئاگاداری پێشوەختە و بە ئەنقەست، ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو هاووڵاتییه کردووه.
پێویستە بگوترێ، ناوبراو قاچی بەر گولله کەوتووە و بە قووڵی برینەکەی، ڕەوانی ناوەندە پزیشکییەکان کراوە.
خ.ع