حەسەن رەحمان پەناە:
گرینگی ئەم رۆژەی ١ی ئایار لە هاوخەباتی ناوخۆیی،ناوچەیی و جیهانی کرێکارانە بۆ دەربرینی ویست و داوخوازەکانیان
بەرزو بەڕێز بێت تێکۆشانی یەکگرتوانەی چینایەتی چینی کرێکار لە ١ی ئایار دا :بەم بۆنەیەوە پرسیاری ئەم جارەی ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی کەئاراستەی چەندین کەسایەتی کردووە بەم جۆرەیە : یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار گرینگی چی هەیە کەئەو یاد کردنەوە نەبێتە گەشەی تێکۆشانی هاوپشتی،لەکاتێکدا کرێکاران وزەحمەتکێشان لەژێر هەڕەشەی مەرگی برسێتی وهەژاری و بێ مافی دا ژیان بگوەزرێنن؟)،وەڵامی هاوڕێ یان بەچەند بەشێک لەم گۆشەیەوە بڵاودەکرێتەوە.
پیرۆزبێت ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار
حەسەن رەحمان پەناە :
ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی خەباتی هاوبەشی كرێكارانی جیهانە . له‌م ڕۆژه‌دا له گۆشه و كه‌ناری جیهان، دوو به‌ره‌ی دژبه یه‌كی كار و سه‌رمایه له هه‌موو كاتێك زیاتر ڕیزی چینایه‌تیی خۆیان نومایش ده‌ده‌ن. له‌م ڕۆژه‌دا له ڕیزی كار و ئینسانییه‌تدا، ڕه‌گه‌ز، ئایین، نه‌ته‌وه، زمان، ئاڵا و جیاوازیی جنسییه‌تی، وهلادهندرێن. ڕه‌نگی پێست و چاو، بیانی بوون و خۆجێیی بوون، پیاو یان ژن بوون، هیچكامیان نه به ئیمتیاز و نه به كه‌م هه‌ژمارده ناكرێن. ڕیزی ئینسانییه‌ت به هه‌ڵگرتنی ئاڵای سوور و مشتی گرێ دراو و به درووشمی یه‌كگرتوویی خوڵقێنی “كرێكارانی جیهان یه‌كگرن” كه چرای ڕێنمای كرێكارانی وشیار و كۆمۆنیسته‌كانه له نه‌به‌ردی چینایه‌تیی بۆ ئازادی و ڕزگاری، ده‌ست ده‌ده‌نه ڕێپێوان. له‌م ڕۆژه‌دا چینی كرێكار له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهان، خواست و داخوازیی چینایه‌تی، پیشه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسیی خۆی كه داخوازیی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگایه، له‌وانه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نیزامی دژه‌مرۆڤی سه‌رمایه‌داری، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاری كرێگهرته و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤ، به‌رابه‌ریی رەگەزی، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ میلیتاریسم و شه‌ڕ و كوشتنی ڕۆژانه‌ی ئیسانه‌كان، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كاری منداڵان و منداڵ ئازاری، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی ڕۆژانه‌ی ژینگه، دیفاع له ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ئه‌ندێشه، ڕێكخراو و زۆر داوخوازی دیکە ، له كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیاندا هاوار ده‌كه‌ن. له‌م ڕۆژه‌دا پرۆلتاریای شۆڕشێگڕ و وشیار، وه‌ك گۆڕهەڵكهنانی نیزامی سه‌رمایه‌داری، مژده‌ی جیهانێكی دیكه ده‌ده‌ن، جیهانی سۆسیالیزم و ده‌سه‌ڵاتی كرێكاران. جیهانێك كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی بهرههمهێنهرانیدا ئیداره بكرێت نه كه‌مینه‌یه‌كی مفته‌خۆر و چه‌وسێنه‌ری ئێستا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕیزه لێواولێو له ئینسانییه‌ت و یه‌كسانی خوازییهدا، سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی لایه‌نگری ئه‌وان به یاسا و ناوه‌ند و پاسەوانەکانی بەكردهوه دەرهێنانی، داەدوەری و داڕشتنی یاسا، به پۆلیس و ده‌زگای سه‌ركوتگه‌ر و ئه‌منی، به پاپ و كلیسا، به ئاخوند و ڕۆوزهخوێن و فریوكارانی پیشه‌یی، به كه‌نیسه و خاخام، به پۆلیس و ئه‌سب و سه‌گی ڕاهاتوو، به زیندان، ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر، جه‌لاد و ده‌یان ئامراز و کەرەستەی دیكه‌ی سه‌ركوت و دواكه‌وتوویی، له به‌رامبه‌ر كرێكاران و مرۆڤایه‌تیی ئازادیخواز كه خوازیاری گۆڕینی جیهانی ئێستا و دامه‌زراندنی دنیایه‌كی دیكه‌یه، به‌ڕیز ده‌بێت و ڕوخساری دژه‌مرۆیی خۆی نیشان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ بورژوازی له هه‌موو كاتێك زیاتر، كۆمه‌ڵگای مرۆڤی به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه و ده‌بات. سه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی ئیمپریالیستی، جههەنهمێك كه ئه‌مڕۆ به به‌ره‌كه‌تی “نێئۆلیبرالیسم” پێكیان هێناوه، له هه‌موو كاتێك زیاتر، ناكۆكیی چینایه‌تییان ئاشكراتر و مه‌ودای نێوان سه‌روه‌ت و هه‌ژارییان به‌رینتر كردووه.
سه‌رمایه‌داریی نێئۆلیبرال و ههوسارپساو، ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆسه‌ر دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت چینی كرێكار له پانتایی جیهانیدا له به‌رئاورد له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی ڕابردوو توندتر كرده‌وه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عاتی كار و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، ده‌ركردنی ڕۆژانه‌ی كرێكاران له كاری دایم و گۆڕینی گرێبه‌سته ڕه‌سمییه‌كان به گرێبه‌ستی كاتی، كه‌ڵك وه‌گرتنی زیاتر له هێزی كاری منداڵانی كرێكار به حه‌قده‌ستی یه‌كجار كه‌م، په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی منداڵانی سه‌رشه‌قام، هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تی و ئیمكاناتی ڕێفاهی و ده‌رمانیی خه‌ڵك، توندبوونه‌وه‌ی بێ وێنه‌ی ڕه‌وتی پیس بوون و تێكدانی ژینگه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی مه‌ترسیی جیدی دژبه شوێنی ژیانی گشت مرۆڤایه‌تی و باقیی بوونه‌وه‌ره زیندووهكان، به‌هێزبوونی بناژۆخوازیی ئایینی، ڕاسیسم، ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ر و بیانی، ڕوخساری ئێستای نیزامی سه‌رمایه‌داری و نێئۆلیبرالیسمی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوومان به ئاشكرا و زیاتر له هه‌موو كاتێك نیشان ده‌دات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ی كه باسیان لێكرا، سه‌باره‌ت به سه‌رمایه‌درایی نێئۆلیبرال و زیانه‌كانی بۆ مرۆڤایه‌تی، له ماوه‌ی ١٥ مانگی ڕابردوودا، بڵاوبوونه‌وه‌ی جیهانیی كۆویدی ١٩، كه هه‌تا ئێستا پتر له ١٣٠ ملیۆن مرۆڤی گیرده كردووه و زیاتر له ٣ ملیۆن و پەنجاە هەزاركهسیشی كردووه‌ته قوربانی، پتر له هه‌موو كاتێك لاوازی و بێتوانایی نیزامی سه‌رمایه‌داریی له وڵامدانه‌وه به كێشه و گرفته جیهانی و ناوخۆییه‌كانی ئاشكرا كرد. قه‌یرانی كۆرۆنا به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه و زۆرترین زیانی گیانیی ئه‌م ویرووسه، به‌سه‌ر كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگادا سه‌پاوه. به‌ده‌ر له ته‌ڵه‌فاتی گیانی، زۆرترین زیانی مادی و بێكاری ئه‌م ویرووسه وه‌به‌ر كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه. له ماوه‌ی ٩ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٠، له ده‌ورانی كۆرۆنادا به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند ٣٣٢ ملیۆن پیشه‌ی ته‌واو وه‌خت له ئاستی جیهاندا له‌ناوچوون. به پێی ئاماری ڕێكخراوی جیهانیی كار، ١٤٣ ملیۆن پیشه له‌و وڵاتانه له‌ناوچوون كه داهاتی مامناوەندی لهخوارێیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ١٢٨ ملیۆن پیشه له وڵاتانی خاوه‌ن داهاتی مامناوه‌ندی له‌سه‌رێ و ٤٣ ملیۆن پیشه‌ش له وڵاتانی دهوڵهتهمهند له‌ناوچوون.
به‌ڵام له‌و جه‌مسه‌ره‌ی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگادا، له ڕیزی ده‌وڵه‌مه‌ندان و ملیاردێرهكاندا، كه سه‌روه‌تی ٨ كه‌سیان به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌روه‌تی ٣ ملیارد و ٥٠٠ هه‌زار مرۆڤ، ڕاپۆرتی ناوه‌نده جیهانییه‌كان گه‌لێك حه‌قیقه‌تی دیكه‌مان پێ نیشان ده‌ده‌ن. به پێی ڕاپۆرتی بانكی “یوو بی ئێس” له سویس، “سه‌روه‌تی ملیاردێره‌كانی جیهان له‌وپه‌ڕی گشتگیر بوونی كۆرۆنادا گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی بووه“. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته “له نێوان مانگه‌كانی ئاوریل تا ژووئیه‌ی ساڵی ٢٠٢٠، دارایی ده‌وڵه‌مه‌نده گه‌وره‌كانی جیهان پتر له یه‌ك چواره‌م (واته ٢٧ و نیو له‌سه‌د) چووه‌ته سه‌رێ و گه‌یشتووه‌ته ڕێكۆردی ١٠ تریلیۆن و ٢٠٠ ملیارد دۆلار“. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه “میلیاردێره‌كان زیاتر له هه‌مووان له‌ڕێگه‌ی زیندوو كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی سه‌هام، پاش ڕاگه‌یاندنی به‌سته‌ی یارمه‌تیی ده‌وڵه‌ته‌كان قازانجیان كردووه “.
ئه‌م ڕێكۆرده له حاڵێكدا تۆمار كراوه كه به پێی ڕاپۆرته‌كان له‌وپه‌ڕی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنادا، ملیۆنان كه‌س به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و داخستنی ئیش و كاره‌كان و ده‌ركردنی به‌كۆمه‌ڵ، پیشه‌كانیان له‌ده‌ست داوه و به وه‌رگرتنی یارمه‌تییه‌كی بێ بایه‌خی ده‌وڵه‌تی كه له زۆرێك له وڵاتانی دیكتاتۆرلێدراو، وه‌ها یارمه‌تی گه‌لێك یه‌كجار كه‌م و یان هه‌ر بوونیان نییه، ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌نده سه‌رمایه‌دارییه‌كان که كه‌متر له ١٠رۆژ بۆ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار ماوە ، ڕاستییه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆ واته كه‌ڵه‌كه بوونی سه‌روه‌ت له‌ده‌ست كه‌مینه‌یه‌كی یه‌كجار بچووكی ١ له‌سه‌دی و داسه‌پانی هه‌ژاری به‌سه‌ر ٩٩ له‌سه‌د له دانیشتووانی گۆی زه‌ویمان پێ نیشان ده‌ده‌ن. له وه‌ها باروودۆخێكدا ڕۆژی جیهانیی كرێكاری ئه‌مساڵ، ڕۆژی كه‌یفه‌رخواستی ئه‌م چینه جیهانییه دژبه گشت نیزامی چه‌وسێنه‌ر و دژه مرۆیی سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌گه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و له‌به‌رچاوگرتنی سڵامه‌ت و ته‌ندرووستیی كۆمه‌ڵگا، ڕێگه به حزووری ملیۆنیی كرێكاران له پێنج قاڕهكهی جیهان بۆ خۆپیشاندان نادات، به‌ڵام چینی كرێكار له هه‌موو ده‌رفه‌ت و ئامرازێك بۆ موحاكمه‌ی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌كانیان، هێنانه‌گۆڕی خواست و داخوازیی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ته‌ندرووستی و ده‌رمانیی خۆی پێویستە كه‌ڵك وه‌ربگرێ. ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر گه‌نیویی سه‌رمایه‌داری، بۆنبه‌ست و به‌ره‌و نابوودی بردنی مرۆڤ و سرووشت له لایه‌ن ئه‌م نیزامه‌وه ده‌بیندرێ. له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یدا، چینی کرێکاری جیهان به درووشمی نا بۆ به‌ربه‌رییه‌تی سه‌رمایه‌داری و بەڵێ بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگای ئازاد و به‌رابه‌ری سۆسیالیستی، عه‌زم و ئیرادەی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی بۆ له‌گۆڕنانی ئه‌م نیزامه نیشان ده‌دات.
کوردستانیش وەک هەر کۆمەڵگایەکی دیکە لە جیهانی ئەمرۆدا ،کۆمەڵگایەکی سەرمایەداری و چینایەتییە. نئولیبرالیزمی جیهانی لەم گۆشەی گۆی زەویش قسەی یەکەم دەکات . کەڵکە بوونی سەرمایە لە دەست کەمایەتییکی کەم، و هەژاری لە دەست زۆرینەی جەماوەر، سیمای ئەم کۆمەڵگام پێ نیشان دەدات.
لە رۆژی ئەوەڵی مانگی مەی ئەمسالیش ، گرینگی ئەم رۆژە لە هاوخەباتی ناوخۆیی ، ناوچەیی و جیهانی کرێکارانە بۆ دەربرینی ویست و داوخوازەکانیان. ئەمساڵ پێویستە کرێكارانی کوردستان وێرای دەربرینی هاوپەشتی و هاوخەباتی چینایەتی خۆیان لەگەڵ کرێکارانی جیهان، ویست و داخوازەکانی خۆیشیان بەرەورووی دەسەڵات و خاوەنکاران رابگەینن . خواست گەلی هەنووکەی وەک :
– دابینکردنی واکسینی دژە کرونای ستاندارد ، خۆرایی و بە پەلە بۆ هەموو دانیشتوان.
– کار یا بیمەی بێ‌کاری بۆ هەموو کرێکارانی ژن و پیاو لە ١٨ سال تەمەنەوە.
– بێهداشت ، دەرمان و بیمەی سلامەت و کۆمەڵایەتی بۆ هەموو دانیشتوانی کۆمەڵگا.
– دانی مووچەی مانگانە گۆنجاو بە پێ ژمارەی بنەماڵە و هەڵاوسانی ئابووری.
– پەسندکردنی یاسای کار بە بەشداری نوێنەرانی راستەقینەی کرێکاران و کارپێکردنی لە ئاستی کۆمەڵگا.
– یەکسانی ژن و پیاو لە یاسا و بە کردوە. بەربەرەکانی لێبراوانە دژ بە کوشتنی ژنان یا دەژایەتی لە گەڵ رێگا خۆشکردن بۆ خۆکوشی ژنان.سزای توندی یاسای دژ بە پیاوانی ژن کوژ. قەدەغەکردنی فرەژنی لە کۆمەڵگا.
خەباتی لێبروانە دژ بە گەندڵی و گەندەڵکاران و سپاردنی تاوانباران بە مەحکەمە.
هوشیاری ، رێکخراو بوون ، بەرنامە و رێبەری دووربین و لێبراوی کرێکارانی پیشرەو و کۆمۆنیستەکان ، دەتوانێت زامەنی بە دەست هێنانی ویست و داوخوازی کرێکاران و زۆرینەی کۆمەڵگا بێت.
پیرۆز بێت ئەوەڵی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکاران