بلژیک؛ برینداربوونی ٤ هاووڵاتیی کورد و چارەنووسی نادیاری یەک کەسیتر، لە دوای هێرشی تیرۆریستیی گرووپێکی سەر بە ڕژێمی فاشیستی تورکیا

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، لە هێرشی تیرۆریستی هێزەکانی سەر به ڕژێمی فاشیزمی تورکیا بۆ سەر بنەماڵەیەکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری گێنتی بەلژیک، کە خەریکی ئامادەکاری بوون بۆ جێژنی نەورۆز، چوار کەسیان بریندار بوون و چارەنووسی ئەندامێکی خێزانەکەش نادیارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناسنامەی دوو کەس لە بریندارەکان کە لە نەخۆشخانەی گێنت، چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت، بریتین لە سڵێمان یاقوت تەمەن ٤٧ ساڵ و حەمید یاقوت.

هێزەکانی سەر بە ڕژێمی داگیرکەری تورکیا، بە دەم گوتنی دروشمی تەکبیر، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ماڵ و ئۆتۆمبێلی رازاوە بە ئاڵای کوردستان کردووه و زیانێکی زۆری لێکەوتۆتەوە و پاشان لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتوون.

جێی ئاماژەیه، ئەم بنەماڵەیە چەند وێنەیەکیان لە ڕووخساری هێرشبەرانی تیرۆریستی چرکاندووه و لێکۆڵینەوەکان له لایەن پۆلیسەوە بەردەوامە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net