75
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سمکۆ نەسروڵایی ٣٥ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی قازڵیان سەربە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە بەڕێوەبەرانی جێژنی نەورۆز لە گوندی قازڵیان بووە.
شیاوی باسە کە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش