24
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، بڕیارێک لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان دەرچووە کە بەو پێیه سروە شیری و براکەی پەیمان شیری، خەڵکی گوندی تەرەغە لە بۆکان، بە تۆمەتی چالاکی بانگەواز لە دژی ڕێژیم بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران، بە ١٤ مانگ زیندانی مەحکووم کران.
لە وردەکاریی ئەم حوکمەدا، سروە شیری تەمەن ٢٢ ساڵ بە ٨ مانگ زیندان و پەیمان شیری تەمەن ١٩ ساڵ بە ٦ مانگ زیندان، سزایان بەسەردا سەپێندرا.
پێویستە بگوترێ کە دوای دەستبەسەر کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ تەواوکردنی ڕەوتی لێپرسینەوە، ڕەوانەی یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە شاری ورمێ کران.
خ.ع