83
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەمیر فەرامەرزی ٢٩ ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی شاری بۆکان پاش تێپەڕبوونی پتر لە سێ مانگ دەستبەسەری هێشتا چارەنووسی نادیارە.
شیاوی باسە، ناوبراو پتر لە ٦٠ ڕۆژ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان لە ژێر قورسترین ئەشکەنجەدا بووە. هەروەها ناوبراو لە گەڵ چەندد هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی لوقمان و مەتین خەڵکی سارۆقامیش و بۆکان بەبۆنەی بیروباوەڕی سیاسی و بیروباوەڕی لە زیندانی حکوومەتی ئێران بەدەستبەسەری ڕاگیراون.
ق.ش