11
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پەخشان عەزیزی زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام ١٥٠ڕۆژە چاوپێکەوتنی لێ قەدەغە کراوە.
لە سەت و پەنجا ڕۆژی ڕابردوو، پەخشان عەزیزی نەیتوانیووە چاوی بە بنەماڵە و پارێزەرەکانی بکەوێت و تەنانەت بۆ پێوەندی تێلەفوونیش زۆر ئاستەم بووە و ئەم قەدەغەکردنانە نیگەرانی جێبەجێکردنی حوکمی ئەم زیندانییە سیاسییەی زۆرتر دەکات.
شیاوی باسە کە لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو پارێزەرانی پەخشان عەزیزی لەمبارەوە نیگەرانی خۆیان دەربڕیووە.
ق.ش