110
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، پاش تێپەڕبوونی ٦ ڕۆژ زنجیرە ئاگرکەوتنەوەکان لە جوانڕۆ و پاوە بەردەوامە و چ هەواڵێک لەلایەن ڕێژیمی ئێرانە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگر بەهاتۆتە ئاراوە.
شیاوی باسە، ئەم ئاگرکەوتنەوانە کە بە ئەنقەستن لە ناوچەگەلی وەکوو: نۆئل، لۆرابی، نۆخان و شەشۆڵ لە جوانڕۆ و ناوچەگەلێکئ پاوە بەناوەکانی بڵبزان، وشکەناو و شۆشمێ بەخێرایی و بێ ڕاوەستان خەریکە لەوەڕگە و دارستانەکانی بەڕوو لەناو ئەبات.
جێی سەرنجە کە، تا ئەم کاتە خەڵک خۆڕکخراو و بەکەمترین پێداویستی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکانن.
ق.ش