45
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، عینایەت عەیوەزینیا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵەی خەڵکی شاری جوانڕۆ، کە هەفتەی ڕابردوو، بنەماڵەکەی بە مەبەستی کۆڵبەری کردن له سنووری نەوسوو بەجێهێشتووە، هێشتا بێهەواڵ و بێسەروشوێنە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاوڵاتیە خێزاندارە و یەک منداڵی هەیە.
شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەبارانکردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.
خ.ع