بەلووچستان؛ کوژرانی ژنێکی بەلووچ به تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم

Print Friendly, PDF & Email

‏ک.م.م.ک:

بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی بە ناوەندی هەواڵی KMMK گەیشتووە، دوابەدوای هێرشی هێزە سەربازی و سەرکوتگەرەکان بۆ سەر ماڵی دانیشتووانی گوندی قادر ئابادی سەر بە شاری خاش و پشکنینی ماڵەکان بەبێ نیشاندانی فەرمانی دادگا، خەڵکی گوندەکە، بەرامبەر بەو هێرشە دڕندانەیە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

جێی ئاماژەیه، وەڵامی بەکرێگیراوانی ڕژێم، تەقەکردنی ڕاستەوخۆ بۆ خۆپیشاندەران و کە کوشتنی ژنێک بە ناوی زڵێخا گومشادزەهی لێکەوتەوە.

هەروەها لەم تەقەکردنەدا سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. بە گوتەی دانیشتووانی گوندەکە، هێزە سەرکوتکەرەکان ڕێگرییان له ئامبوڵانس کردووە بۆ چوونە ناو گوندەکە بۆ گواستنەوەی بریندارەکان، دواجاریش دانیشتووان ناچار بوون بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بریندارەکان ببەنە نەخۆشخانە.

هۆکاری هێرشی بەکرێگیراوانی ڕێژیم کە بە وتەی دانیشتووانی ئەو گوندە بە بیست ئۆتۆمبێلی سەربازی و تابلۆی شەخسی هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکە، هێشتا ناڕوونە.

ئەمە وەڵامی کۆماری ئیستغلال و تاوانە، به ناڕەزایی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە سەرەتاییترین مافەکانی ژیان بێبەشن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بە هاوسۆزی لەگەڵ نەتەوەی بەلوچ، تاوانەکانی ڕێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران شەرمەزار دەکات و لێمان ڕوونە کە ڕێژیمی تاوانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵانێکی زۆرە لە بەلووچستان و کوردستان تاوانکاری ئەنجام دەدات و بە کوشتنی کۆڵبەرەکان و سووختبەرەکان و هەروەها زیندانی و لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ لەم دوو ناوچەیەدا، خەریکی کۆمەڵکوژییه.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net