بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی یازدەهەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

شەممە ١٦ی سپتەمبەری ٢٧٢٣ی کوردی، یازدەهەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە ئامادەبوونی ئەندامان لە ئەورووپا، کوردستان، ئەمریکا و کانادا و هەر وەها لایەنگران و چالاکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان و شوێنەکانی دیکەی جیهان لە پلەتفۆڕمی فەرمی تێلگەرامی KMMK، سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمی کۆنگرە سەرتا لەلایەن بەرپرسانی بەڕێوەبەری کۆنگرەوە بەخێرهاتنی لە ئامادەبوانی ڕێوڕەسمە کرا پاشان محەممەد هوژەبری هاوسەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەکورتی مێژووی چالاکییەکانی ١٨ی ساڵەی ئەم ڕێخراوەیە و کەندوکۆسپەکانی بەردەم چالاکییە مافی مرۆییەکان هاتە بەرباس پاشان بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئێقباڵ مرادی( ئەندامێکی پێشووی لێژنەی ڕێوەبەریKMMK کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە شاری پێنجوێنی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیرۆریستانی ڕێژیمی ئێرانەوە تیرۆر کرا) هەروەها هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەندامێکی دیکەی لێژنەی ئەم ڕێخراوە عەدنان ڕەشیدی، سووربوون و بەردەوامی چالاکی ئەم ڕێخراوەیە جارێکیتر بە چالاکانی مافی مرۆڤ و گشتی کۆمەڵگا ڕاگەیەندرا.

لە بەشی دووهەمی کۆنگرە ئەفسانە ڕووحەندە هاوسەرۆکی دیکەی پێشووی ئەم ڕێخراوەیە، ڕاپۆرتی دوو ساڵەی دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئێران بۆ ئامادە بوان خوێندەوە و داوای لە ئامادەبوان کرد بۆ ئەوەی لە درێژەی ئەم ئەرکە گشتییە هاریکاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بن.
پاشان لەلایەن سکرتێرانی کۆنگرەوە جەهانگیر عەبدوڵایی و بیلال ئینفرادی داوای لە ئامادەبووانی کۆنگرەکە کرا هەر چەشنە پرسیار، پێشنیار و ڕەخنەیەک لە تەرزی بەڕێوەبردنی کۆمەڵە، چالاکی و سۆشیال میدیای ئەم ڕێخراوەیە بۆ لێژنەی ڕێوەبەری بگوازنەوە.
کۆنگرەی یازدەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای خوێندنەوەی دابەشکردنی ناوەند و کانوونەکانی ئەم ڕێخراوەیە و شرۆڤەی ئەرکەکانیان لە لایەن سورەیا محەممەدی تەبارەوە و پاشی ئەوە شرۆڤە و ڕادەی پێشکەوتنی پڕۆژەگەلی دوو ساڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەلایەن قادر شیری و ڕێزگرتن لە تێکۆشان و خەباتی هەموو ئەندامانی ئەم ڕێخراوەیە کە خۆبەخشانە چالاکن لە بەشی گشتیدا کۆتایی پێهات.
لە بەشی کۆتایی کۆنگرەی یازدەهەمی KMMK، بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان، بڕیار لەسەر وەلانانی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی یەک لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەرت وەکوو وتەبێژ و بەرپرسی لێژەی ڕێوەبەری جێگەی گرتەوە.

لە ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆنگرەی یازدەهەم کەسانی خوارەوە وەکوو لێژنەی ڕێوەبەری نوێ دیاری کران.
١. محەممەد هوژەبری
٢. قادر شـــیری
٣. ئەفسانە ڕووحەندە
٤. بیلال ئینفرادی
٥. ڕەحیم خولەفایی
ئەندامانی سەرەکی و
١. ئومید حسەینزادە
٢. سورەیا محەممەدی تەبار وەکوو ئەندامی جێگرەوە هەڵبژێردران.

شیاوی باسە کە، لەلایەن ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەریی KMMK, محەممەد هۆژەبری وەکوو بەرپرسی لێژەی بەڕێوەبەری و وتەبێژی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ دوو ساڵی داهاتوو هەڵبژێردرا.

شیاوی باسە کە، کۆنگرە لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە پلەتفۆڕمی تێلگەرامەوە دەستپێکرد و لە کاتژمێر ١٨:٠٠ کۆتایی پێهات.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net