45
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، خولی مەحکووم کرانی موژگان کاووسی توێژەر ولە چالاکانی مافی زمانی و نەتەوەیی کە ٣٩ مانگ لەو حوکمە دەبێ جێبەجێ بکرێت لە شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردییەوە بە شێوەی دەرەوەی زیندان( بەمەرجی دانانی بارمتە) گۆڕدراوە.
ئەم هاوڵاتییە کوردەی نیشتەجێی کەلاردەشت کەلە ڕەوتی شۆڕشی ژینا دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری ساری مازندەران بوتۆمەتگەلی گردبوونەوە و هاریکاری دژی ئاسایشی وڵات بە ٣٩ مانگ زیندان و چالاکی پڕوپاگاندایی دژی دەسەڵات بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە کە موژگان کاووسی لە بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، لە تۆمەتی ئوفساد فی الارض کە ئوگەری حوکمی قورسی لێدەکەوتەوە بێتاوان دەرچوو.
ق.ش