104
ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٢ ساڵ بە ناوی شەعبان موریدی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ماڵی باوکی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
شایانی باسه، ناوبراو، لە کاتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و هەروەها له ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ٢٧١٩ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو و بارودۆخی ئێستای لە بەردەستدا نیە.
خ.ع