110
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەحمەد(عەبدوول) شاوالی ٣٤ساڵ تەمەن خەڵکی ئیسلامییەی شاری سیراون سەربە ئیلام لە زیندانی ناوەندی ئەردەوێڵ ئێعدام کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو پێشووتر بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان دەستبەسەر و پاشان لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
شایانی باسە، ئێعدامی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و حکوومییەکانی ئێران هاتۆتە ئاراوە.
ق.ش