66
ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی ٢ زیندانی بەناوەکانی کەیومەرس غوڵامی خەڵکی شاری سەرابلە سەربە ئیلام و محەممەد حسەین گراوەند، لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێکرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، کەیوومەرس غوڵامی و محەممەدحسەین گراورند لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
ق.ش