106
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەفشین باخشیرین ٣٩ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری کەنگاوەر سەربە شاری کرماشان لە زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە ورمێ جێبەجێکرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ٦ ساڵ پێش بەتۆمەتی پێوەندیدار بەمادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە، ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لە بێدەنگی تەواوئ ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و حکوومییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.
ق.ش