ک.م.م.ک:
بەپێی لێدوانئ پەیان دوڕەفشان پارێزەری پێنج هاوڵاتی کەبە بۆنەی یارمەتی دارایی بۆ ماشەڵڵا کەرەمی باوکی یاد زیندوو محەممەدمەهدی(کۆمار) کەرەمی لەلایەن دادگای ئینقلابی کەرەج هەرکام زیندان و غەرامە مەحکووم کرابوون، لەو حوکمەی لە لقی ١٢ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئەلبورز، حوکمەکەیان بۆ غەرامەی ٦ ملوێن تمەن غەرامە گۆڕدرا.
پێشووتر ئەم پێنج هاوڵاتییە کە ناونیشانی سێ کەسیان: عەلی وەهابی، موهسا وەهابی و مژدە بەحرولعلووم تەباتەبایی لەلایەن دادگای ئینقلابی کەرەبەوە بەتۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوە و سازان دژی ئاسایشی وڵات، هەرکا
بە ٢ساڵ زیندان و ٢٤ملوێن تمە. غەرامە مەحکووم کرابوون.
لەدرێژەی لێدوانەکانی پەیام دوڕەفشان، ئەم هاوڵاتیانە جگە لەو حوکمە دەرچوانە لە دۆسیەیەکی جیاواز بەتۆمەتی بەشداری لە بەدەستهێنانی دارایی نایاسایی لەلایەن دادگای دووی سزاکانی نەزەراوا، بە ٩١ڕۆژ زیندان مەحکووم کراون کە بەرانبەر بەو حوکمە ناڕەزایەتی دەنوێنین.
شیاوی باسە کە ماشەڵڵا کەرەمی لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخواز، ٣١ی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی کەرەجەوە بەتۆمەتی گردبوونەوە و سازان بەمەبەستی تاوان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٥ ساڵ زیندان و بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بەساڵێک زیندان مەحکووم و هەروەها لەلایەن لقی ١٠٢ی سادگای سزاکانی دووی نەزەراواوە بەتۆمەتی سپی کردنەوەی پارەو و بەدەستهێنانی دارایی نایاسایی بە ٨ ساڵ و ١٠مانگ زیندان، یەک ملیارد و ٩٠٠ ملوێن تمەن غەرامە و دەستبەسەرداگرتنی سامان و داراییەکەی مەحکووم کراوە.
ق.ش