خوڕەماوا؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی مورادوڵا بیرانوەند خەڵک و دانیشتووی خوڕەماوای لوڕستان بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لەلایەن سیستەمی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مەحکووم بە کوشتنی حکوومەتی ئێعدام کراوە.

شیاوی باسە کە، مورادوڵا بیرانوەند دوابەدوای دزی کردن لە ماڵیان دایکی لەلایەن دزەکەوە کوژرابوو کە موراد بیرانوەندەوە لێ خۆش ببوو و بە ڕەزامەندی ناوبراو بکوژ حوکمی ئێعدامی لەسەر نەمابوو کەبەپێی کوتەکانی موراد بیرانوەند کەلە ئارشیوی زیندانی پارسیلۆن( زیندانی تایبەت بە تۆمەتیگەلی مادە هۆشبەرەکانی شاری خوڕەماوا) پێمان گەیشتووە دەیگێڕینەوە: “بکوژ پیاوێک بوو کە بۆ دزی چبووە ماڵی دایکم. ناوبراو هەندێ زێڕی دزیبوو و دایکمی کوشتبوو.
ئەم پیاوە ساڵگارێک لە زیندان مایەوە و بڕیاو وابوو بەخێرایی ئێعدام بکرێت کە من بڕیارمدا لێی ببوورم. ڕاستیتان دەوێ لەو دەمەوەی کەوتمە زیندان ڕوانگەم بەرانبەر بە هەر شت گۆڕدرا. لەم ماوەیە زیندانی زۆرم دیت کە لەگەڵم هاوبەندی بوون، پێکەوە لەسەر خوانێک دادەنیشتین بەڵام کاتێک دەمی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان گەیشت، بردیانن و ئیدی نەگەڕانەوە. ژیان زۆر کورتە و منیش کاتێک لە زیندان هەڵسەنگاندنم بۆ ئەم دۆخە کرد بڕیارمدا لە بکوژی دایکم خۆشبم. من بۆ ئەم کارە هیچ چاوەڕوانییەکم نەبوو و تەنیا بۆ ڕەزای خودا ئەم بڕیارەم گرت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کوتی: کە ئەم هاوڵاتییە سەرپەرشتیاری بنەماڵە بووە کە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی دەستبەسەر کرابوو و لە دانپێدانانەکانیدا دەیانجار کوتبووی کە ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و ناوبراو شۆفیری تەکسی هاوسەفەر هەڵگەوتە لە شەقامی شیرخارگای خوڕەماوا بووە لە پێوەندییەکی تێلەفوونیدا زەرفێکی وەرگرتبوو کە بۆ ئەو ئەدرەسەی لەلایەن کەسی خاوەن زەرفەوە پێی درابوو سەردانی شوێنەکەی کردبوو کەلەلایەن ناوەندی مادە سڕکەرەکانەوە دەستبەسەر دەکرێ.

شیاوی باسە کە، کوشتنی حکوومەتی ئەم هاوڵاتییە لە بایکۆتی هەواڵگری ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net