خوڕەماوا؛ فڕێدانی پاشماوەکانی بیناسازی لە سرووشتی زاگرۆس

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، لە دەورووبەری ڕێگەی ناوبەری بەشی بسام بۆ خوڕەماوا لە پارێزگای لوڕستان کەسانی نەناسراو بەڕژاندنی پاشماوەکانی بیناسازی خەساری گەورەیان لە سرووشتی زاگرۆس داوە.

شیاوی باسە کە، ئەم چەشنە هەڵسووکەوتانە لەگەڵ ژینگە دەبێتە هۆی لەناوچوونی ئیکۆسیستەم نەک تەنیا لەسەر سرووشت و ژینگە بەڵگوو کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی مرۆیی و گیاندارانی ناوچەکە دائەنێ.

شیاوی باسە، ڕێژیمی ئێران لەهەر چەشنە دەرفەتێک بۆ لەناوچوون و بەتاڵان بردنی ژینگە ـ گیاندارانی زاگرۆس چاوپۆشی ناکات هەر وەکوو دەیان جار چاوەری لەناوچوونی لەوەڕگەکان و ژینگە نەک تەنیا لەبەر ڕێوەبەری ناکارامە لە بەرانبەر کارەساتی سرووشتی وەکوو سێڵاو و بارانی بەتەوژم بووین کە بوە بەهۆی خزانی زەوی و لەناوچوونی دارەکان بەڵوو چاوەری ئاگرکەوتنەوەی بەئەنقەست لە شوێنە جیاجیاکانی زاگرۆس لەلایەن ڕێژیمەوە بووین و دەبێ بزانین کە هیچ هەڵەیەک بۆ ئێمەی دانیشتوانی زاگرۆس بوونی نییە کە ئەم ژینگە وەکوو ئەمانەتێک بە نەوەکانی داهاتووی بسپێرین.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net