39
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، محەممەد فەیزیان هاوڵاتت گەنجی خەڵکی خوڕەماوا لەکاتی گواستنەوەی کەلووپەل بەماشێنەکەی خۆی لە ڕێڕەوی دوڕگەی گناوە بۆ خوڕەماوا بەتەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا.
ساڵانە هاوڵاتییەکی زۆر بەبۆنەی هەژارت و نەبوونی پیشەی گونجاو لەڕووی ناچارییەوە ڕوو دەکەنە گواستنەوەی کەلووپەل لە دوڕگەکانی باشووری ئێرانەوە بۆ دیکەی شارەکان کەلەم کاتەدا دەبنە بەرفیشەکی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئاگر تێبەربوون و وەرگەڕانی ماشێن.
ق.ش