116
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی شەممە ١٥ی گوڵانی ٢٧٢٤، ئارێز ڕەشیدی، خێزاندار و باوکی یەک منداڵ، خەڵکی گوندی دزاوەر و دانیشتووی شاری مەریوان، لە هەوڵێکی خۆکوژیدا گیانی لە دەستدا. هەروەها مێرمنداڵێک بە ناوی پارسا شکۆمەند، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، دەستی دایه خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ئارێز ڕەشیدی، بە هۆی خەمۆکییەوە، پێشینەی هەوڵی خۆکوژی هەبووە.
خ.ع