101
ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە ناوەندی هەواڵیkmmk گەیشتووه، ڕۆژی دووشەمه٢٨ی جۆزەردانی٢٧٢٤، هاووڵاتی گەنج کەیوان ئیبراهیمی خەڵکی شاری شنۆ و رۆژی٢١ی گوڵانی ئەمساڵ کچە گەنجێکی خەڵکی شاری کوئەشت بە ناوی سارینا یاری، دەستیان دایه خۆکوژی و کۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا.
شایانی باسه، کە دۆخی نالەباری ئابووری ڕۆژهەڵات کە ڕژێمی ئێران بە شێوەی سیستماتیک بە سەر نەتەوەی کورددا سەپاندوویەتی، هەروەها نادادی کۆمەڵایەتی زاڵ بە سەر ئەو کۆمەڵگایەدا، له هۆکارە سەرەکییەکانی زیاد بوونی دیاردەی خۆکوژییە.
خ.ع