78
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK لە برووجێردەوە، فەرزاد موعەزەمی گودەرزی دوای زیاتر لە مانگێک لە ڕاگرتنی و گواستنەوەی بۆ زیندانی ئێڤین، هێشتا لە ژێر دەسبەسەریدایه.
پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی برووجێرد، خزمی گیانبەختکردوو ڕەزا موعەزەمی گودەرزییە، کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ٢٧١٩ی کوردی، بە تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی هاوڵاتی فەرزاد موعەزەمی گودەرزی، کە بەمەبەستی سەردانکردنی کوڕەکەیان چووبوونە زیندانی ئێڤین، هەواڵی درێژکردنەوەی فەرمانی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە و گواستنەوەی بۆ بەندی ٢٠٩ی وەزارەتی ئیتڵاعاتی رژیم لەم زیندانەیان ڕاگەیاندووە.
خ.ع