95
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٣١ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، پێنج کەس لە چالاکانی ڕاگەیەندکار و هەڵسووڕێنەرانی لاپەڕەی ئینستاگرامی شنۆیەکەم بەتۆمەتی بەشداری و ڕووماڵکردنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
هەژار مەحموودی وێنەگر و هەواڵنێر، دڵشاد شاداب وێنەگر، باست قادرزادە وێنەگر، سەمیع مەحموودی ئەقدەم، وانەبێژی زمانی کوردی و زاهیر حاجیپوور بێژەر، ئەو هاوڵاتیانەن کە جگە لە دەستبەسەری، موبایل، لۆپ تۆپەکانیشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
شیاەی باسە کە پەیجی ئینستاگرامی شنۆیەکەم لەبەر دەستی گشتی نەماەە.
ق.ش