60
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، دوو حەوتوو بەسەر دەستبەسەری ئەمیر جەهانگیری هاوڵاتی کوردی ٣١ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی قەڵای سەردار و دانیشتووی نازلوو سەربە ورمێ تێپەڕیووە بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو بەردەست نییە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، بەکرێگیراوانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات بە چوار ماشێن و دەیان چەکدارەوە هەڵیانکوتایە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە کوردە و دەستبەسەریان کرد.
بەکرێگیراوانی ڕێژیم ئەم گەنجەیان لە پێش چاوی دایک و خوشکی دایە بەر لێدان و سووکایەتیان پێ کرد و بە شکاندنی درگاو پەنجەرەی ماڵەکەیان، تەنانەت دایان لە ئەندامانی بنەمەڵەکەشی.
تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەمیر جەهانگیری بەردەست نییە.
ق.ش