27
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی تارا قازی خەڵکی گوندی گوڵاڵە سەربە شاری دیواندەرە و هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ئەمساڵ، عەلی دادخا مێرمنداڵی خەڵکی کۆئەشت، دەستیدایە خۆکوژی و کۆتایی و بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، تارا قازی نێزیک بە ٧ مانگ بەرێ، پاش ئەوەی کە هاوسەرەکەی بەبێ هیچ هۆکارێک گرێبەستی هاوسەرگیریەکەی هەڵوەشاندەوە و لێی جوێ ببوویەوە، دەستی دابوویە خۆکوژی وکە بڕینی بڕبڕەی پشتی لێکەوتبوویەوە، ئەم هاوڵاتییە پاش حەوت مانگ ژیان لە نوێنگە، ئەوڕۆ گیانی بەخت کرد.
شیاوی باسە کە سەبارەت بەهۆکار و پاڵنەری هەوڵی خۆکوژی عەلی دادخا زانیارییەک بەردەست نییە.
ق.ش