70
ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی پازدەی جۆزەردانی٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی پەرەستوو ئەحمەدپوور خەڵکی سنە و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناسنامەی پوویا شەفێعی خەڵکی سەقز، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، پاڵنەری خۆکوشتنی پوویا شەفێعی بە ناکۆکی بنەماڵەیی ڕاگەیەندراوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی پاڵنەری خۆکوشتنی پەرەستوو ئەحمەدپوور لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسه، کە هەژاریی سیستماتیکی سەپێنراو، لاوازی سیستەمی یاسایی و دادپەروەری، سەرکوتکردن و چەوساندنەوەی نەتەوەی ستەملێکراوی کورد، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم خۆکوشتنانەن لە نێو گەنجان و تازەلاوان و تەنانەت منداڵانیشدا.
خ.ع