93
ک.م.م.ک.:
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی کاوە چوپانی تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی شاری دیواندەڕە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر یەکەی سەندیکای ئەم هاووڵاتییە و دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستویانەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە: ڕژیمی تۆتالیتاری ئیسلامی ئێران، بە خوڵقاندنی ترس و دڵەڕاوکێ، هەوڵی سەرکوتکردنی هاووڵاتیانی ستەملێکراوی کورد دەدات کە لە یەکەم ڕۆژی هاتنە سەرکارییەوە خستووەتە بەرنامەی کارەوە، لە ئێستادا بەبێ ڕەحمانی ئەوپەڕی توانای سەرکوتکردنی خستۆتە گەڕ بۆ سەرکوتی هاووڵاتییانی کورد.
ک.ح