43
ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵانی ٢٧٢٤، دوو هاووڵاتی بە ناسنامەی سەلام سوڵتانی خەڵکی گوندی خوڕەنج و محەممەد مورادی خەڵکی گوندی بیکۆس، هەردوو سە بە شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
جێی ئاماژەیه، ئەو هاووڵاتییانە بەبێ فەرمانی دادگا و دوای هێرشێکی توندوتیژ و تۆقاندنی بنەماڵەکانیان دەسبەسەر کراون.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە سەبارەت بە تۆمەت و شوێنی راگرتنی ئەو هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
خ.ع