20
ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی٢٧٢٤، دوکتور حەمید عەزیزی خەڵکی کامێران، دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئاسایشی پەروەردەی هەمان شار، دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێز کرا.
دوکتور حەمید عەزیزی دەرچووی زانستی پەیوەندی و ڕاگەیاندنە و لە قوتابخانەکانی گوندی “پاڵەنگان” و “گازرخانی” وانە دەڵێتەوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە، بەڵام هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.
خ.ع