ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ناوەندی هەواڵی KMMK گەیشتووە، بە پشتبەستن بە ڕێکخراوە ناحکومییەکانی پزیشک و پەرستاران لە پارێزگای سنە، لە رۆژی سێشەممە ۱۷ـی ڕێبەندانی ۲۷۲۳ـی کوردیەوە، ۶۰ پەرستار و کارمەندی پزیشکی ڕەوانەی ئاسایش(حراست) ـی زانکۆ و ١٠ کەسی دیکە ڕەوانەی بەشی سەرپێچییە ئیدارییەکان کراون کە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێراندایە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پەرستاران و کادری پزیشکی هەوڵیاندا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی پێکبهێنن و داوای مافەکانیان بکەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە سەرکوت کران.
شایەنی باسە کە، پەرستاران و کارمەندانی پزیشکی لە کاتێکدا کە تووشی کێشەی بژێوی ژیانن، بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژێمی ئێران دەکرێن بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا و هەروەها ئیزافەکاری زۆرەملێ بە مووچەی کەمتر لە سنووری دیاریکراو.
م.ە