15
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، شەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی عەبدوڵڵا قەلیزادە و هێمن قولیزادە(کوڕ)لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە ورمێ ڕاگوازرا.
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لەمبارەوە کوتی: هێزە ئیتلاعاتییەکان لەگەڵ ئەو هێزانەی جلی مەدەنیی لەبەر دەکەن هەڵیانکوتاوەتەوە ماڵی ئەم هاوڵاتییە و پاش پشکنین و دەسبەسەرداگرتنی هەندێ کەلووپەل، باوک و کوڕیان تونداژۆیانە و بەبێ ڕێزیتەوە دەسبەسەریان کردن.
تا ئێستە هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە ئەستۆیان نەزانراوە.
ق.ش