25
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٤٩ساڵ تەمەنی خەڵکی شنۆ بەناونیشانی جافر جەسووری پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەک لەمبارەوە کوتت: ئەم هاوڵاتییە بازرگانی میوەیە کە پاش گەڕانەوە لە باکووری ئێران، ، لەڕێی تێلەفوونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ کراو و دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش