15
ک.م.م.ک:
شەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئومید حامدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیات ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە کە پاش دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردۆتە سەرماڵی ناوبراو و وێڕای پشکنین دەستیان بەسەر هەندێ کەلووپەلی تایبەتی ناوبراودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە کە تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام بووە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی وی دەکار کراون بەردەست نییە.
ق.ش