دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، موڵک و ماڵی هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە بە ناوی وەلی قەڵوەزی و هاوسەری چالاکی مەدەنی شەیدا ڕەحیمی لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لەم شارە بە قازانجی بارەگای جێبەجێکاری خومەینی دەستی بەسەردا گیرا.

جێگەی سەرنجە کە لە ٧ی خەرمانانی ئەمساڵدا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی وەلی قەڵوەزی بە پێی یاسای باڵای ئیسلامی کشانەوە لە ئەمانەتی شیدا ڕەحیمی هاوسەری و بە ئاماژەدان بە ماددەی ١١، پەیڕەوی چۆنیەتی دەرچووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسییەکانی پەیوەست بە مادەی ٤٩ی یاسای دەستووری، لە ئەنجامی ئەم مادەیە، موڵک و ماڵی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن و پەیوەندییان لەگەڵ گروپەکانی دژ بە حکومەت پشتڕاست دەکرێتەوە، بە فەرمانی دادگا دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

ئەم فەرمانە لە حاڵەتێکدا دەرچووە کە ئەو موڵکەی کە باسی لێوە دەکرێت ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر لە ڕێگەی گرێبەستێکی فەرمییەوە کە خاوەنەکەی شیدا ڕەحیمی بووە لە دەرەوەی وڵات بە ناوی هاوژینەکەیەوە کە وەلی قەڵوەزییە تاپۆ کراوە، بە پێی ئەم بڕیارە، ئەم موڵکە لە ١٠ی ئازاری ئەمساڵ لە شاری سنە لەدوای دەستبەسەرداگرتنیدا بە هەڕاج داندراوە.

شایەنی باسە کە، هاووڵاتی شەیدا ڕەحیمی، چالاکی مافی ژنان، لە ٢٦ی گوڵانی ساڵی ٢٧١٦ی کوردی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی قەسریانی سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوای ١٨ ڕۆژ، بە شێوەیەکی کاتی بە دانانی بارمتەیەکی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازادکرا و بەهۆی گوشاری دەزگای ئیتلاعاتییەکانەوە لە هاوینی ٢٧١٦ی کوردی ناچار بوو وڵات بەجێبهێڵێت.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net