دەستبەسەرکردنی پێدرام حوسێنپەناهی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەرکردنی پێدرام حوسێنپەناهی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەرکردنی پێدرام حوسێنپەناهی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

11:35 – 18 February 2024

هەنگاو: یەکشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "قوڕوچای"ی سەر بە شاری دێولان بە ناوی پێدرام حوسێنپەناهی و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٥ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، پێدرام حوسێنپەناهی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "قوڕوچای"ی سەر بە شاری دێولان و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لە بازگەی نێوان دێولان – سنە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی، بەندکراوی سیاسیی لەسێدارەدراو، ویستوویەتی سەردانی شاری دێولان بکات کە لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە کە بەدواداچوونی بنەماڵەی حوسێنپەناهی لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان، هەتا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net