47
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی ئومید شەهداد ٣٧ساڵ تەمەن، عومەر حسەینی ٣٠ ساڵ تەمەن و عەلی حسەینی ٢٦ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی دێوەزناو سەربە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
بەگوێرەی هەواڵەکە لە زمانی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە: هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هێرشیان کردۆتە گوندی دێوەزناو و هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەم سێ هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون.
شیاوی باسە تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەهۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵ ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش