دەستبەسەری سەرلەنوێی دایە شەریفە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، دایە شەریفە ناسراو بە دایکی نیشتمان لە شاری کامێران بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، دایە شەریفە دوابەدوای سووربوونی لە بەشداری لە ڕێوڕەسمی پژمان فاتحی و بە ئامانجی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەکەی، لەگەڵ کچ و زاواکەی ڕێگەی کامێرانیان گرتبوویەبەر کە لەم شارە دەستبەسەر کران،
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە دایە شەریفە بەشێوەی کوتن قەدەغەی چوونەدەرەوە لە شوێنی ژیانی لێکراوە و لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هەڕەشەی زیندانی لێکراوە لە ئەگەری سووربوون لەمەڕ بەشداری لە سەرەخۆشی پژمان فاتحی.

شیاوی باسە، پێشتر ئەمجەد حسەین پەنایی برای ئێعدامکراو ڕامین حسەین پەنایی لە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە پۆستێکدا لە والی ئینستاگرامی خۆی هەواڵی دەستبەسەری دایکی لە ڕێگەی کامێران ــ سنە بڵاو کردبوویەوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net