56
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، ئومید ئەحمەدی خەڵکی پیرانشار پاش بانگهێشتی بۆ دادگای ڕێژیم لەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئومید ئەحمەدی پاش دەستبەسەری بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ڕاگوازراوە.
تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری بانگهێشت، دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆئ ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش