91
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK ، شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەدرێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەر ئەنجوومونە جڤاکییەکان، ڕەشاد پەرویزی ئەندامی ئەنجوومەنی سەربەخۆی کەلتوورئ – کۆمەڵاتەتی نۆژین لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە کامێران دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە، دامەزراوە ئەمنییەکان پێشتر لەگەڵ دەستبەسەری زارا محەممەدی و هاوسەرەکەی سەیوان ئیبراهیمی کە هەردووک مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجوومەنی کەلتووری کۆمەڵایەتی نۆژین بوون گوشار لەسەر ئەم ئەنجوومەنەیان زۆرتر کردۆتەوە.
ق.ش