61
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ئێوارەی شەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، دڵۆڤان شەریفی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە تیرۆریستییەکانی سپای پاسدارانەوە لە بانە دەستبەسەر کراوە.
بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ وەرگرتنی زانیاریی ناوبراو تا ئێستە بێ ئەنجام ماوەتەوە و دامەزراوە ئیتلاعاتییەکان لە هەر چەشنە وڵامدانەوەیەک خۆ دەبوێرن.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پالی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش