ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، بە ناسنامەی ئارمان تۆبەکار، کوڕی کەریم خەڵکی رەبەت-ی سەردەشت، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی، دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لەگەڵ ئارامی برای، مانگی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ی کوردی، دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری مەهاباد، دوو ساڵ و یەک ڕۆژ حوکمی بەسەردا سەپاوە و ئارامی برایشی بە ٨ مانگ زیندان و ٧٤قامچی لێدان، کە دوای داوای پێداچوونەوەی سزاکان، حوکمەکەی ئارمان بۆ یەکساڵ و یەک رۆژ کەم کرایەوە و ئارام (پێشەوا) بە بێتاوان دەرچوو و دوای چەند هەفتەیەک ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر بوونی، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ١ ساڵ و یەک ڕۆژ، ڕەوانەی زیندانی ڕێژیمی ئێران له مەهاباد کرا.
خ.ع