46
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، زارا ساجدینیا هاوڵاتی ٣٨ساڵ تەمەنی خەڵکی بۆکان کە گەلاوێژی ئەمساڵ دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن لقی ١٠١ی دادای دووی سزاکانی ڕێژیمی ئێران لەبۆکان بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات، بە ١٠مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم و حوکمەکەی ٨ی ڕەزبەر بەشێوەی فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە.
ناوبراو ٢٠ڕۆژ مۆڵەتی هەیە بەرانبەر بەو حوکمەی دادگا ناڕەزایەتی نیشان بدات.
شیاوی باسە کە زارا ساجدینیا ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە ورمێ ڕاگوازرابوو، ناوبراو پاش چەندد ڕۆژ دەسبەسەری بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.
ق.ش