15
ک.م.م.ک:
وریشە مرادی پاش ٢٠ڕۆژ مانگرتن لە خواردن و لە وڵامئ داواکاری ئازادیخوازان و ئەو پشتیوانیانەی هاتنەئاراوە، وێڕای ڕێز و پێزانین، هەواڵی کۆتایی مانگرتنەکەی لە زیندانی ئێڤین ڕاگەیاند.
وریشە مرادی چالاکی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کەژار)، لەماوەی مانگرتنەکەیدا تووشی دابەزینی زۆری کێش، دابەزینی پەستانی خوێن و ئازاری جومگەکان ببوو، کە نگەرانی زۆری لە هەمبەردۆخی تەدرووستی ناوبراو ساز کردبوو.
شیاوی باسە کە، وریشە مرادی هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی ئێعدام(١٠ی ئۆکتۆبەر), لە ناڕەزایەتی دژی دەرکردن و جێبەجێکردنی حوکمی دژە مرۆیی ئێعدام، دەستی دایە مانگرتن لە خواردنی نادیار.
ق.ش