23
ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەری٢٧٢٤، سامان سەیدی (یاسین)، ڕاپەری خەڵکی کرماشان و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لە زیندانی قزڵحەسار بە بارمتەیەکی چوار ملیار تمەنی، بۆ چارەسەری پزیشکی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
سامان یاسین کە لە ماوەی زیندانی بوونی، باری دەروونی و جەستەیی باش نەبووە، بە هۆی فشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ سەر بەرپرسانی زیندان، هەمیشە له مافی بەکارهێنانی مۆڵەتی پزیشکی بێبەش بووە.
پێویستە بگوترێ ئەم هونەرمەندە لە ڕێکەوتی دەی ڕەزبەری٢٧٢٢، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ماڵی تایبەتی خۆی لە تاران دەستبەسەر کرا.
خ.ع