73
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، پارێزەر ئەمیر ڕەئیسیان، له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدامی هونەرمەندی ئازادیخواز توماج ساڵحی ڕاگەیاند
لە درێژەی پەیامەکەی ئەم پارێزەرە هاتووە: بە بۆچوونی دادگای باڵا، سزای شەش ساڵ و سێ مانگیش کە پێشتر دادگای ئینقلاب بۆ توماجی دەرکردبوو، هەڵدەوەشێتەوە و دەرکەوت کە لە گەڵ بڕگەکانی یاسادا یەک ناگرێتەوە.
توماج بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و تەنها لەبەر دەربڕینی بۆچوونەکانی و پاڵپشتی له خەڵکی ناڕازی و بە دەستێوەردانی لایەنە سەروویاساکان بە دیل گیرابوو. ئێستاش کە ڕاگیراوە بە پێچەوانەی یاساکانە و دەبێ بە زووترین کات ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە نێو بنەماڵەکەی.
خ.ع