20
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەزی٢٧٢٤، ڕەحمان قادری هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٥ ساڵانی خەڵکی گوندی ئەندێزە له پیرانشار، لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی هەمان شارەوە بە تۆمەتی بانگەواز دژی نیزام بە هەشت مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ئەم هاووڵاتییە لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش تێپەڕین بە پرۆسەی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شاری نەغەده گوازرایەوە.
جێی ئاماژەیه کە ڕەحمان قادری لە ١٩ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دۆسیەکەی لە زیندان ئازاد کرا.
خ.ع