68
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵ بە ناوی پژمان بینەندە خەڵکی شاری سنە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جێی ئاماژەیه، ناوبراو کە لە سیستەمی سەربازیی زۆرەملیی رژێمی ئێراندا، بە سەربازێکی هەڵاتوو یا سەرباز فەراری لە ئەژمار دەدرا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، لە شوێنی سەربازییەکەیدا، بە چەکی گەرم، تەقە له خۆی دەکات و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ.
خ.ع